حەشدی شەعبی لە بەغدا راسپاردەی نوێ دەردەكات

"لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان نزیك نەبنەوە"

K24 - ھەولێر

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی چەکدارانی راسپارد، لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان نزیک نەبنەوە.

فالح فەیاز، سەرۆكی گشتیی دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا فەرمانی بە چەکدارانی سەربە گرووپەکانی حەشد کرد، بەهیچ جۆرێك و لەژێر هیچ ناوێكدا لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان نزیك نەبنەوە.

هاوكات، فالح فەیاز، هەڕەشەی سزای توند و لەسەر كارلابردنی هەر ئەندامێكی حەشدی شەعبی كردووە كە لە راسپاردەكان لابدەن و سەرپێچی ئەم فەرمانە بكەن.

ئەمەش دوای تۆمەتبارکردنی چەکدارانی سەربە هەردوو گروپی عەسائیب ئەهللحەق و حزبوڵڵای عێراق، بە کوشتنی خۆپیشاندەرانی بەغدا دێت.