ئیسرائیل له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق ده‌كاته‌ ئامانج

رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌رسێ لایه‌ن كراوه‌

K24- هه‌ولێر:

ئەمه‌ریکا و رووسیا لەسەر رێگەدان بە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق رێککەوتوون، بەو مەرجەی ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە رانەگەیێنێت، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی رۆژئاوایش بۆ میدیاکان ئاشكرایکردووە، مانگی حوزەیرانی رابردوو، هەریەك لە راوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رووسیا و ئیسرائیل لەسەر پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە رێککەوتوون.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنی، لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی رۆژئاوایی بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا، رووسیا و ئیسرائیل لەسەر پرسی پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە عێراق و سووریا بووە، لەبەرامبەریشدا، رووسیا لە ناوچەکە بمێنێتەوە و رەنگە ئەمه‌ریکییەکانیش پاشەکشە بکەن.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، واشنتن گڵۆپی سەوزی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هەڵکردووە، بەمەرجێك زیان بە بوونی ئەوان لە عێراق نەگەیێنێت، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی گوشارخستنە سەر ئێرانە لە ناوچەکە.

لەماوەی رابردوودا، ئاگر لە ژمارەیەك سەربازگەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست کەوتەوە، بەرپرسانی حەشدیش فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیان بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئەو سەربازگانە تۆمەتبار کردبوو.

H.B