پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌کانی که‌مئه‌ندامان کرا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، یوسف چاوشین, بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ڕایگەیاند، له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه بۆ رێنماییه‌کانی که‌مئه‌ندامان کۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆيان له سه‌ر ته‌واوی ماده و بڕگه‌کانی رێنمایی ژماره 2 ی سالی 2016 تایبه‌ت به که‌مئه‌ندامان کردووه و بۆ سوودمه‌ندبوون له هاوکاری دارایی, چەند بڕیارێکيان دەرکردووه.
چاوشین گوتی: "بڕیاردرا بەنه‌هێشتنی رێژه‌ی 70% که‌مئه‌ندامی بۆ مووچه‌خۆران و که‌مکردنه‌وه و هاوتا کردنی ئه‌م رێژه‌یه لەگه‌ڵ رێژه‌ی دانراو بۆ که‌مئه‌ندامانی ديكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیارەکانی ئەمڕۆ بريتي بوون له که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی که‌مئه‌ندامی له بواری بیرکۆڵی بۆ 60% و ئیفلیجی مێشک بۆ 65% و هێشتنه‌وه‌ی رێژه‌که له بواره‌کانی تر وه‌ك خۆی.
سه‌باره‌ت بە پێدانی مۆله‌تی به‌خێوکردنيش بڕیار درا, رێژه‌ی که‌مئه‌ندامی له 100% بۆ 85% که‌م بکرێته‌وه، هەروەها ئه‌و رێژه‌یه بۆ 80% له بواره‌کانی ئوتیزم، داون، بیرکۆل، ئیفلیجی مێشک و شیزوفرینیا كه‌م بكرێته‌وه.
ئاشکراشیکرد بڕیاردراوە گۆڕانکاری له مه‌رجی ته‌مه‌نی منداڵ له 12 ساڵیه‌وه بۆ 6 ساڵی کەمبکرێتەوە لەو ته‌مه‌نه ته‌نیا دایك بۆی هه‌یه خۆی بۆ به‌خێو کردنی منداڵ ته‌رخان بکات.
H.B