فراكسیۆنه ئۆپۆزیسیۆنهكانی پهرلهمانی كوردستان ستایشی كارنامهی كابینهی نوێ دهكهن
K24 – ههولێر:
فراکسیۆنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەوەی دەنگیان بە کابینەی نوێی حکومەت نەداوە، بەڵام کارنامەی حكومهت بۆ چوار ساڵی ئایندە به گرنگ ناودەبەن و باس لەوە دەکەن ئەو كارنامهیهی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم کە لە پەرلەمان خوێندییەوە خاڵی گرنگ و جەوھەریی لەخۆ گرتووە ھەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی نوێوە.
مهحیهدین حسێن، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات خاڵی گرنگ و جەوھەریی بەرنامەکە پرسی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە بۆ جێبەجێ کردنيشى پشتگیری ئەم بەرنامەییە دەكهین.
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیش سهرچنار ئهحمهد رایگهیاند، بەرنامەکە بڕگەی گرنگ و ھەستیاری تێداییە، کە بۆ ئێستای ھەرێمی کوردستان پێویست و گرنگن و چاودێر دەبین لە جێبەجێ کردنیدا.