پردی گوێڕ كرایەوە
K24 - ھەولێر
دوای نۆژەنكردنەوەی ئەمڕۆ بە فەرمی پردی گوێڕ بە رووی شوفێر و ھاووڵاتیان دا كرایەوە.
مەسعود نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ پردی گوێر دوای نۆژەنکردنەوەی کرایەوە، كە درێژترین پردە لە عێراق، درێژیەکەی ھەزار و 350 مەترە، هەولێر و مووسڵ و کەرکووک بە یەکەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوە مووسڵ بە هەموو شارەکانی عێراق گرێ دەدات".
لە ساڵی 2014 پردی گوێڕ لەلایەن چەكدارانی داعش تەقێندرایەوە