نارنجۆکێک فڕێدرایە ماڵی بەرپرسێکی پێشووی قەڵادزێ

پۆلیسی راپەرین زانیاری دەخاتەڕوو

K24 – هه‌ولێر:

کەمێک پێش ئێستا لە لایەن کەسێکی نەناسراو نارنجۆکێکی دەستی هەڵدرایە ماڵی سەرۆکی پێشووی شارەوانی قەڵادزێ و نارنجۆکەکە تەقیوەتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا نارنجۆکێک هەڵدراوەتە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانی قەڵادزێ بەناوی "هێمن ئیبراهیم" و نارنجۆکەکە لەبەردەم دەرگای ماڵەوە تەقیوتەوە و زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی راپەڕین، دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ئاشکراشکراوە، لەو کاتەی نارنجۆکەکەی تێدا فڕێدراوە، سەرۆکی پێشووی شارەوانی قەڵادزێ و خێزانەکەی لەماڵەوە نەبوون و لەئێستادا بەدوای بکەری ڕووداوەکەدا دەگەڕێن.

H.J