گێژەڵووكەیەكی ھەورەتریشقە و باران و تەرزە ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 10/4/2019، گێژه‌لوكه‌یه‌كی هه‌وره‌تریشقه‌ و باران و تەرزە ھەرێمی كوردستان گرتەوە.

ئەژی چەتۆ، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی بڵاویكردەوە: "بە ئاراستەی شاری ھەولێر تا دەگاتە باكوور، بارستە ھەورێكی چالاك و گەورە لەگەڵ دابارینی باران و تەرزە ھەیە، ھەرچەندە ھەورەكان جوانن، بەڵام ئەو جۆرە ھەورە سەرچاوەیە ھەورە تریشقەیە، بۆیە پێویستە لەو كاتانەدا ھاووڵاتیان خۆیان بپارێزن".

راشیگەیاند: "لە وەرزی بەھار زۆرجار ئەو جۆرە ھەور و بارانە ناوچەكان دەگرێتەوە، پێشبینی دەكرێت لەم مانگەدا بارانبارین بەشێوەی جیاجیا بەردەوام دەبێت".

ھ.م