نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌

بە رێژەی 1% بەرزکردنەوە

K24 – هه‌ولێر:

نزیکبوونەوە لە کۆبوونەوەی ئۆپێک و بڵاوبوونەوەی داتا ئەرێنییەکانی چین نرخی نەوتی لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بە رێژەی 1% بەرزکردنەوە.

گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی شوبات بە رێژەی 1.3% بۆ 61.29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی سووکی ته‌کساسیش بە رێژەی 1.7% بۆ 56.12 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

وەبەرهێنەران چاویان لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێکە، بە تایبەت دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا کەمکردنەوەی زیاتری ئاستی بەرهەمهێنان بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەیە.