رێوڕه‌سمی رێزگرتن له به‌خشین و خزمه‌ته‌كانی ئه‌نوه‌ر شێخانی به‌ڕێوه‌چوو
K24 - هه‌ولێر:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تی بۆ لێزلێنان له به‌خشین و خزمه‌ته‌كانی ئه‌نوه‌ر شێخانی، هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و پێشمه‌رگه سازكرد.
ئه‌نوه‌ر شێخانی له ساڵی 1951دا له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی 19 ساڵی واته له ساڵی 1970 ده‌ستی به كاری شانۆیی كردووه، به‌شداریی زیاتر له 60 شانۆگه‌ری و 10 فیلمی سینه‌مایی كردووه.
ئه‌نوه‌ر شێخانى له ساڵی 1973دا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به شۆرش له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌وكاته‌ی عێراقه‌وه ده‌گیرێت، دوای ئازادبوونی په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی شێخانی تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو، ماوه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا و له‌وێ چاره‌سه‌ری ته‌ندرووستی وه‌رگرت، دواتریش له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێریدا بوو، ڕۆژی 2019/9/23 له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه، كۆچی دوایی كرد.