كرملین: هه‌نگاوی خۆمان ده‌نێین
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا(كرملین) رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستیپێكردووه، له‌گه‌ڵ بنه‌مای سه‌روه‌ری یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ناگونجێت.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رووسیا، یوری ئوشاكوڤ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، سه‌یری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین، بزانین چی تر رووده‌دات، ئێمه‌ش هه‌نگاوی خۆمان ده‌نێین.
گوتیشی: پێویسته توركیا به جۆرێك ره‌فتار بكات، كه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا بگونجێت و ناكرێت زیان له پرۆسه‌ی سیاسی سووریا بدات.