مردنی منداڵێك به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زڕدایكی به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌هه‌ف، ئه‌و منداڵه‌ی كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زڕدایكه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، به‌غدای هه‌ژاندووه و وه‌ك هێمایه‌ك بۆ توندوتیژی دژی منداڵان وه‌سف ده‌كرێت.
ئه‌و منداڵه پێشتر له‌لایه‌ن زڕدایكییه‌وه ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه، دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه، كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه له‌هۆشخۆی چووبوو، دوای 3 رۆژ مانه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، باوكی ره‌هه‌ف، كه منداڵه‌كه‌ی هێناوه‌ته نه‌خۆشخانه، باسی له‌وه كردووه، كه تای هه‌یه، به‌ڵام له پشكنین شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه.
پزیشكانی سه‌رپه‌رشتی كه‌یسی ئه‌و كچه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كاردانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ره‌هه‌ف بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان، لاواز بوو، به‌تایبه‌تیش له‌هۆشخۆی چووبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه خوێنبه‌ربوون له كه‌للـه‌سه‌ریدا تۆماركراوه.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه له زۆربه‌ی شوێنی جه‌سته‌ی شوێنی لێدانی ته‌زووی كاره‌با و داغكردن به ئاگر تێبینی كراوه.
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ره‌هه‌ف له نه‌خۆشخانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه جه‌سته‌ی لاوازی ئه‌و منداڵه نیشان ده‌دات و هیچ هۆشی له‌خۆی نه‌ماوه، دواجار منداڵه‌كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زڕدایكییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
تا ئێستاش نازانرێت حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا رێكاری پێویستیان له دژی زڕدایك و باوكی ره‌هه‌ف گرتووه‌ته‌به‌ر یان نا، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا هیچ زانیاری و ورده‌كارییه‌كان له باره‌یانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: العربیة
ئ. م