یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له داگیركردنی پارێزگایه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له هه‌ندێك شوێنی پارێزگای دیاله جموجۆڵه‌كانییان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه، داعش كۆنتڕۆڵی ده‌كات.
سۆران عه‌لی حوسێن، به‌رپرس له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگای دیاله، رایگه‌یاندووه، چه‌كدارانی داعش كه له مووسڵ و حه‌ویجه هه‌ڵاتوون، له سنووره‌كانی نزیك هه‌رێمی كوردستان له خانه‌قین و جه‌له‌ولا ده‌ستییان به چالاكی كردووه و چه‌ندین جاریشه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
راشیگه‌یاندووه، شانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له فراوانبووندان و له رێگه‌ی هێرشه دووباره‌كانییان، ده‌یانه‌وێت سنوورێكی زیاتر بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیان.
سۆران عه‌لی، به پێویستیشی ده‌زانێت هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ پێشمه‌رگه ئه‌سته‌مه بتوانرێت سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی بۆ وێبسایتی "بغداد الیوم" رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆچی له پێناو پارێزگاری له سه‌قامگیری هاووڵاتییان، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناكه‌ن له ناوچه‌كه، به‌ر له‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و رێكخستنه تیرۆریستییه‌كان، له هاووڵاتییان نزیك ببنه‌وه.
دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌موو لایه‌ك د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن بوونی پێشمه‌رگه رێگر بوو له گه‌ڕانه‌وه و چالاكبوونی شانه نووستووه‌كانی داعش له ناوچه‌كه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و راده‌ستكردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به شاری كه‌ركووكه‌وه به میلشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێك، تا ئێستا نه‌توانراوه هێمنی ئه‌و ناوچانه سه‌قامگیر بكرێنه‌وه، جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش‌یش زیادییان كردووه.
ا. م