عێراق یەکەم هاوردەکاری بەروبوومی کشتوکاڵی ئێرانە

ئێران: بە بەهای 952 ملیۆن دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی و خۆراکیمان هەناردەکردووە

K24 - ھەولێر

عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین بەرھەمی كشتوكاڵی لە ئێرانەوە ھاوردەدەكەن، لە پلەی یەكەمی لیستەكەدا ھاتووە.

وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران رایگەیاند، قەبارەی ھەناردەی بەرھەمی كشتوكاڵی بۆ دەرەوەی وڵات گەیشتووەتە نزیكەی ملیارێك دۆلار.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە نزیكەی دوو ملیۆن و 504 ھەزار تۆن و بە بەھای 952 ملیۆن دۆلار، بەرھەمی ھەردوو كەرتی كشتوكاڵی و خۆراك ھەناردەی وڵاتانی جیاجیا كراوە و  و بەگوێرەی داتاكانی ئەو وەزارەتە، ئەو قەبارەیە ھەناردەی عێراق، ئەفغانستان، ئیمارات، ھیندستان و توركیا و چەندین وڵاتانی جیھانی دیكە كراوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران ئەوەشی خستووەتەروو، ھاوردەكانی بەرھەمە كشتوكاڵی و خۆراكییەكان گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 40 ھەزار تۆن كە بە بەھای 5 ملیار و 625 ملیۆن دۆلارە، بەو جۆرەش 31.71%ی كۆی ھاوردە نانەوتییەكانی ئێران پێكدێنیت.

ھ.م