تره‌مپ: با پیران دادگاییم بكات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت رێككاره‌كانی له‌كارلادان و لێپرسینه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌ڕێوه‌بچن، كه كۆمارییه‌كان زۆرینه‌ن تێیدا و تره‌مپ له‌و بڕوایه‌دایه، له‌وێ مامه‌ڵه‌یه‌كی دادوه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
گوتیشی: تره‌مپ پێشبینی ده‌كات، پاڵێوراوی دیموكراته‌كان، جۆ بایدن یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی له دژی گه‌واهی ده‌ده‌ن.
هوگان جیدلی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتیشی: سه‌رۆك تره‌مپ ده‌یه‌وێت هه‌رچۆن بووه له ئه‌نجوومه‌نی پیران لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر