ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یاندا دوایین ره‌وش و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێكرد، به‌تایبه‌تیش هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا).
نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، نیگه‌رانییه‌كانی زیاتر كردووه و ده‌بنه هۆی كاره‌ساتی مرۆیی و ئاواره‌بوونی هاووڵاتییه‌كی زۆری ناوچه‌كه، ئه‌و ناسه‌قامگیرییه ده‌بێته هۆی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، دۆخه‌كه پێویستی به هه‌وڵ و هه‌ڵوێستی جددیتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی راگه‌یاند و گوتی: "بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته ئه‌ستۆی ئێمه ئاماده‌ین جێبه‌جێی بكه‌ین".
سه‌رۆكی هه‌رێم، سوپاسی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای كرد، كه له كاته سه‌خته‌كان پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و رایگه‌یاند، له رۆژه سه‌خته‌كاندا هاوكاربوو و ده‌رگای گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای كرده‌وه و گه‌مارۆكانی شكاند.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا له شه‌ڕی داعشیشدا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كردووه.
لای خۆیه‌وه جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه تاووتوێی ره‌وشی ناوچه‌كه و باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان)یان كردووه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا دۆخێكی ناسه‌قامگیری هاتووه‌ته ئارا له ناوچه‌كه و ده‌رفه‌تی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، نیگه‌رانییه‌كانی وڵاته‌كه‌شی خسته‌ڕوو و گوتی: "له ره‌وشی ناوچه‌كه زۆر نیگه‌رانین و ئه‌مڕۆ هاتووم پێتان بڵێم پشتگیریتان ده‌كه‌م، هێشتا داعش شكستی نه‌هێناوه و هۆكاره‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، هێشتا ماوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ئێستا له باكووری سووریا ده‌گوزه‌رێت، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندڕه‌و و تیرۆریستانی زیاتر كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به باشی ده‌زانن كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجام بدرێت.
به پێویستیشی ده‌زانێت كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له چالاكییه‌كانی خۆی له دژی داعش به‌رده‌وام بێت.
ئ. م