5 سه‌ركرده‌ی داعش كوژران
K24- هه‌ولێر:
سوپای عێراق كوژرانی 5 سه‌ركرده‌ی داعش له رۆژهه‌ڵاتی شاری روتبه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق پشتڕاست كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند، "له كاتی چاودێریكردنی ئاسمانی‌دا له سه‌ر ناوچه‌ی دۆڵی "جهلابات" له بیابانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی روتبه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توانی ئۆتۆمۆبیلێكی جۆری "پیك ئاپ" بكاته ئامانج، كه 5 سه‌ركرده‌ی داعش و ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بڕێك خۆراكی له‌ناو بوون".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كه‌وه كراوه‌ته ئامانج و ئۆتۆمۆبیله‌كه تێكشكێندراوه، فڕۆكه‌كه له شوێنێكی نزیك تێكشكانی ئۆتۆمۆبیله‌كه نیشتووه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه به چه‌ك له‌نێوانیان روویداوه و له شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌رجه‌م چه‌كدارانی داعش كوژراون".
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووپاتیشیكرده‌وه، "دوای رووداوه‌كه سه‌ربازانی عێراق 3 پشتێنه‌ی مینڕێژكراو، بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، دووربینی شه‌وانه و رۆژانه و ئامێری جیاوازی بێته‌لیان له‌ناو ئۆتۆمۆبیله تێكشكاوه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش دۆزیوه‌ته‌وه".
H.B