وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی كۆنسوڵخانه له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی سربیا لە عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، وڵاتەکەی نیازی وایە کۆنسوڵخانەی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
باڵۆڤ ئوروش، باڵیۆزی سربیا له عێراق، بۆ كوردستان 24 گوتیشی: "کردنەوەی ئەو کونسوڵخانەیە هەنگاوێکی گرینگ دەبێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەکانی هەردوولا".
هه‌روه‌ها گوتی: "پەیوەندی ئێمە و هەرێمی کوردستان زۆر باشە، نیازمان وایە كۆنسوڵخانەی خۆمان لە هەرێمی کوردستان بکەینەوە، ئێمە پێمانوایە کوردستان خاکی کەسانی ئازا و هۆشیارە، بۆیە درووست‌کردنی پەیوەندی لە نێوان هەردوولا بە کارێکی گرینگ دەزانم بە تایبەتی پەیوەندی سیاسیی و ئابووری".
هه‌رچه‌نده باڵیۆزی سربیا كاتی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌كرێته‌وه و گوتی: "ناتوانم بە درووستی کاتی کردنەوەی کونسوڵخانەکەتان پێ‌بڵێم بەڵام دڵنیابن لەوەی ئێمە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو کارە بە ئەنجام دەگەیەنین".
سربیا ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌وروپا و یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كاندیده بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئ. م