لیره له دابه‌زین به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته، به‌های لیره به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رده‌وامه له دابه‌زین.
ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێت، كه ستیڤن منوچین رایگه‌یاند، تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر توركیادا پێداون و ئه‌گه‌ر پێویست بێت سزاكان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و زیانێكی گه‌وره به ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نن.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا، کۆی قەرزی دەرەکی وڵاتەکە تا کۆتایی مانگی حوزەیران گەیشتووەتە 447 ملیار دۆلار. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵیش قەرزی دەرەکی کە گەنجینەی تورکیا گەره‌نتی کردبوو گەیشتبووە 14.7 ملیار دۆلار.
لە کاتێکدا پوختەی قەرزی کەرتی حکوومی گەیشتووەتە 103 ملیار دۆلار، قەرزی حکوومی تایبەتیش بە یەکێتی ئەوروپا گەیشتووەتە 283.9 ملیار لیرە، ئەو بڕەش دەکاتە 32.2% داهاتی ناوخۆی وڵاتەکە.