رێگه‌ی شه‌قڵاوه - كۆڕێ به هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه گیراوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵییه‌وه رێگه‌ی شه‌قڵاوه - كۆڕێ داخراوه و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئۆتۆمبێل له رێگه‌كه گیریان خواردووه و جووڵه‌ی هاتووچۆ په‌كی كه‌وتووه.
یه‌كێك له شۆفێران، به‌ناوی دلۆڤان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌شێكی زۆر له هاووڵاتییان، كه به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری روویان له ناوچه‌كه كردووه، ده‌یانه‌وێ له شه‌قڵاوه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی و زۆری ئۆتۆمبێل، رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان گیراوه و جووڵه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل په‌كیكه‌وتووه.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و شۆفێره، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، كه پشووه، هاووڵاتییان بۆ گه‌شتی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌و ناوچه شاخاویانه‌یان كردووه.
ئه‌و شۆفێره ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، جیا له‌وه‌ی رێگاكه جه‌نجاڵه و جووڵه‌ی ئۆتۆمبێل په‌كیكه‌وتووه، به‌ڵام هیچ پۆلیسێكی هاتووچۆ له شوێنه نابینرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه بۆ كوردستان 24 ره‌وانه‌كراون، ده‌رده‌كه‌وێت، جموجۆڵی ئۆتۆمبێل په‌كی كه‌وتووه و هاووڵاتیان و گه‌شتیاران رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه.
وه‌ك شۆفێره‌كه باسیده‌كات، قه‌ره‌باڵخییه‌كه له نزیك هاوینه‌هه‌واری شێره‌سوار و ده‌ربه‌ندی كۆڕێ ده‌ستپێده‌كات و تا نزیك لۆفه‌كانی كۆڕێ بۆ پیرمام، قه‌ره‌باڵخی هه‌یه.
قه‌زای شه‌قڵاوه، كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی به پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی به‌فربارینی دوو رۆژی رابردوو، هاووڵاتییه‌كی زۆری شاری هه‌ولێر و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر، به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری زستانه و بینینی دیمه‌نی سرووشتی له وه‌رزی زستان رووی تێده‌كه‌ن.
ئ. م