په‌رله‌مان ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ده‌قی پڕۆژه‌یاساكه‌

K24 – هه‌ولێر:

په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌به‌ر گرنگی پڕۆژه ‌یاسای چاكسازی و بۆ به‌رچاو روونی و ئاگاداربوون له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى، ده‌قى رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینى و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لەهەرێمی كوردستان - عێراق كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە پەسەندكراو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ بەمەبەستی گفتوگۆ و پەسەندكردنی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌. 

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاره‌ رۆژی دووشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی بكات.

بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەكە، پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی دەكات.

هەروەها پەرلەمانی کوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای رێكلامی بازرگانی دەدات و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میش بۆ پڕۆژه‌ یاسای مادده ‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دەکات.

هاوکات مونا قاوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، لە پڕۆژەیاسای چاکسازی بە هیچ شێوەیەک باسی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران نەکراوە، تەنیا مووچە و دەرماڵەی ئەو کەسانە نەبێت کە بەشێوەیەکی نایاسایی دامەزراون و پلەیان پێدراوە.

ده‌قی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی