چه‌كدارانی په‌كه‌كه چیاكان به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاره‌كان جێده‌هێڵن
K24- دهۆك:
تا دێت چه‌كدارانی پەكەكە زیاتر چیاكان جێدەھێڵن و لە سه‌نته‌ری قه‌زا و ناحییه‌كانی باشووری كوردستان نزیك دەبنەوە، رۆژنامەوان و چاودێرانیش ئەو ھەنگاوەی پەكەكە بە مەترسی لێكدەدەنەوە.
له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوند و ئاواییه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا ده‌یان گوندنشین و هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی، رۆژنامه‌نووسانیش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه درێژ ده‌كه‌ن.
حه‌مزه ره‌زیكی، كه رۆژنامه‌نووسێكی سنووری پارێزگای دهۆكه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: بوونی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیێكی گه‌وره‌یه، چونكه پێشتریش ئه‌وه پشتڕاست بووه‌ته‌وه، كه به هۆیانه‌وه فڕۆكه‌كانی توركیا به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆردومان ده‌كه‌ن و تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
هاوكات رۆژنامه‌نووس زنار تۆڤی ده‌ڵێت: به‌م دواییانه په‌كه‌كه هه‌وڵ ده‌دات، بوونی خۆی له ناوچه سنوورییه‌كان بگوازێته‌وه ناوه‌ندی شاره‌كان، بۆیه مه‌ترسییه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر گوند و دێهاته‌كان نییه، به‌ڵكو له‌مه‌ودوا شاره‌كانیش له‌و مه‌ترسییه بێبه‌ش نین.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، په‌كه‌كه ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان هه‌یه و هیچ كاتێك خه‌می ئه‌وه‌یان نه‌بووه، كه به هۆیانه‌وه هاووڵاتیانی سڤیل و خه‌ڵكی بێتاوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه قوربانی.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌درخان زاویته‌یی، كه چاودێرێكی سیاسییه ده‌ڵێت: په‌كه‌كه و ئه‌جێنداكانی مه‌ترسیێكی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان، چونكه له ئێستادا ئه‌وان له ئه‌شكه‌فته‌كانه‌وه روو له سه‌نته‌ری قه‌زا، ناحیه و شاره گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاساوێك بۆ توركیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا په‌كه‌كه به تیرۆرست ده‌زانێت.
تادێت تۆپباران و بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و به‌م دواییانه ده‌یان كه‌سی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
H.B