سۆران.. گەنجێک لە كونه‌ماردا خنكا

له‌ گوندی كونه‌ماری هاودیان، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ كاتی مه‌له‌كردندا خنكا

K24 – هه‌ولێر:

له‌ گوندی كونه‌ماری هاودیان، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.

به‌رگریی شارستانیی سۆران رایگه‌یاند، تیمەکانی مەلەوانیی سنووره‌كه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی حاڵه‌ته‌كه‌.

راشیگه‌یاند، هاووڵاتی سالار خه‌سرۆ، ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ كاتی مه‌له‌كردندا له‌ ئاوی گونده‌كه‌ ژیانی له‌ده‌ست دا و دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك، تیمه‌كان توانیان ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه‌. 

سالار خه‌سرۆ - ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌مرۆ له‌ گوندی كونه‌مار خنكا
سالار خه‌سرۆ - ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌مرۆ له‌ گوندی كونه‌مار خنكا