ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا دژی توركیا هاتنه ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوایان له توركیا كرد، ده‌ستبه‌رداری كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی ئێس400ی رووسیا ببێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ئیلیۆت ئینجیل رایگه‌یاند، به ده‌مه‌وه‌چوونی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین په‌سندكراو نییه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی نوێنه‌ران و پیرانی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردووه و تێیدا داوایان كردووه، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ڕووسیا دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه به نزیكبوونه‌وه‌ی له مۆسكۆ و كڕینی چه‌كی رووسی، هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رۆڵی توركیا له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، دروست ده‌كات.
ئه‌و كۆنگرێسمانانه دا‌واشیان كردووه، توركیا گرێبه‌ستی كڕینی ئێس400ی رووسی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.