تورکیا بۆ فەڕەنسا: لە ئێوە ناوەشێتەوە هاوکاریی یەپەگە بکەن
K24 – هه‌ولێر:
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی، رەخنەی لە فەڕەنسا گرت بەوەی "هاریکاریی" یەپەگە دەکات.
ئەمڕۆ 13/06/20198، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و تورکیا لە ئەنقەرە کۆ بوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا.
لە سەرەتای قسەکانی، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ستایشی رۆڵی فەڕەنسای لە دژایەتیکردنی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد و رایگەیاند، ئەندامانی پەکەکە لە فەڕەنسا دەستبەسەر دەکرێن و سەروەت و سامانی ئەو کەسانەشی هاوکاریی پەکەکە دەکەن، لە لایەن حکوومەتی فەڕەنساوە بلۆک کراون.
لەگەڵ ئەمەشدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنەی لە فەڕەنسا گرت بۆ هاوکاریکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و گوتی: "به‌ڵام هاریکاریی نزیکی فەڕەنسا لەگەڵ یەپەگە، كه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نییه، بە راست نازانین و ده‌بینین كه ئه‌وه له زۆر بابه‌تدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به هاریكاریکردنی ناتۆشه‌وه".
راشیگەیاند: "له‌به‌رئه‌وه له فەڕەنسا ناوەشێتەوە له‌كاتێكدا ئه‌و رێوشوێنانه به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه ده‌گرێته به‌ر، له لایه‌كی دیكه‌وه له هاریكاریکردنی نزیكدا بێت له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه. ئه‌وه مه‌ترسییه بۆسه‌ر داهاتووی سووریا، یه‌كپارچه‌یی سنوور و خاك. هه‌روه‌ها بابه‌تێكی هه‌ستیاره بۆ ئاسایشی سنووری وڵاته‌كه‌مان و ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان".
Anadolu
H.J