ئه‌نه‌كه‌سه: رووسیا دڵنیایی له پشتیوانیكردنی مافه‌كانی كوردی پێداوین
له به‌یاننامه‌كه‌دا، روونكراوه‌ته‌وه، كه "وڵاتانی ده‌سته‌به‌ركاری كۆنگره‌ی ئاشتیی ئه‌ستانه، نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی ره‌وشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ده‌ربڕیوه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌ر سێ وڵات هه‌وڵه‌كانی درووستكردنی واقیعی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به پرۆژه نایاساییه‌كانی راگه‌یاندنی حوكمی زاتی، كه به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و ناوچانه راگه‌یه‌ندراوه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا، هه‌ر سێ وڵاتی توركیا، رووسیا و ئێران، سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانی جیاخوازی ده‌ربڕیوه، كه ئامانجی زیان گه‌یاندنه به سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و زیان گه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دراوسێ".
بڕیاره گه‌ڕی چوارده‌هه‌مینی دانووستانه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو له شاری نوورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌بچێت.
K24 – هه‌ولێر:
كامه‌ران حاجۆ، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌وان له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌ستانه نیگه‌رانن و گوتیشی: رووسیا دڵنیایی له پشتیوانیكردنی مافه‌كانی كوردی پێداوون.
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌دا، كه رۆژی 2ی ئاب/ ئۆگستی 2019 له كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یه‌ندرا، "رێگه به هیچ واقیعێكی تازه درووستكراو له باكووری سووریا و خواستی جیابوونه‌وه له خاكی سووریا نادرێت".