ئافره‌تێكى کورد خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی هاسڵتی به‌لجيكا کاندید کردووە
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى پاراستنى زمان و كلتووره‌كه‌يان، ژماره‌يه‌ك له‌و هاووڵاتييه كوردانه‌ى وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه، توانيويانه بچنه ناو كايه گشتييه‌كانى ژيانى سياسى و رۆشنبيرى و ئابوورى ئه‌و وڵاتانه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و شاره‌وانييه‌كانى ژماره‌يه‌ك وڵاتى ئه‌وروپى و ئه‌سكه‌نده‌ناڤى، كوردانى تاراوگه خۆيان كانديد كردووه و توانيويانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێن.
له ژيانى سياسيشدا به‌شێك له كوردانى نيشته‌جێى تاراوگه چوونه‌ته ناو ژيانى پارته سياسييه‌كانه‌وه و تا ئاستى به‌رپرسيارێتى له ناو پارته‌كانيان پله‌يان هه‌ڵكشاوه.
شه‌هلا باقری هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردى به‌لجيكايه.
ئه‌و دانیشتووی شاری هاسڵتی به‌لجیكایه و له‌سه‌ر لیستی پارتی ھاوپەیمانی فلاندێرز بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌كه‌ی كه رۆژی چواردەی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كانديد كراوه.
شه‌هلا باقرى دوای 20 ساڵ ژیان له شاری هاسڵت، بۆ دووەم جارە خۆی کاندید دەکات بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی ئه‌و شاره.
باقری ئه‌ندامی پارتی راسته‌كانی به‌لجیكایه و تايبه‌ت به كوردستان24 گوتى: پارتەکەم زۆر پشتگیری دۆزی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە و دژی سیاسەتى حکومەته‌كانی دراوسێیه، کە ستەمێکی زۆریان لەکورد کردووە.