ھەرێمی كوردستان ھاوردەكردنی مریشكی راگرت

بازرگانان: كاریگەريی لەسەر بازاڕ نابێت

K24 - هه‌ولێر:

بەھۆی سەرھەڵدانەوەی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە چەند وڵاتێك، وه‌زارتی كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە قه‌ده‌خه‌كردنی  هاورده‌كردنی مریشك له 27‌ وڵات.

وه‌زارتی كشتوكاڵ رایده‌گه‌یانێت، ئەنفلەوەنزای باڵندە له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی نيیه‌، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕیگری لێده‌كه‌ن، بازرگانانی هاورده‌كرنی مریشكيش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ھاوردەنەكردنی مریشك كاریگەری ‌ له‌سه‌ر بازاڕ دروست ناكات.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی خۆپاراستن و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە دەستپێکردووە، لە یەکەم بڕیاردا، وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی بەرهەمەکانی مریشکی لە 27 وڵات قه‌ده‌خه‌كرد.

سەرەڕای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو هیچ نەخۆشییەکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، کەچی لایەنە پەیوەندیدارەکان پێوەرەکانی خۆپاراستنیان بەرز کردووەتەوە.

کاریگەرییەکانی قەدەخەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی مریشک بە بازاڕەکانەوە دیارە. بازرگانان پابەندی خۆیان بە بڕیارەکانی حکوومەت دووپاتدەکەنەوە و بەرهەمی مریشکی ئەو وڵاتانە هاوردە ناکەن کە لە لیستی رەشدا بن.

ئ. م