کۆگایەکی کەلوپەلی ناوماڵ و بیناسازیی لە هەولێر گڕی گرت
K24 – ههولێر:
کۆگایەکی کەلوپەلی ناوماڵ و بیناسازیی لە شاری هەولێر گڕی گرت و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، هیچ کەسێک لە ناو کۆگاکە نەماوە و تیمەکانیش هەوڵدەدەن ئەو کەلوپەلانەی نەسوتاون، بیانپارێزن و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن.
بێوار زەیدی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند: "کۆگاکە هەموو جۆرە کەلوپەلێکی تێدایە و تاکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانین".
H.J