دۆخی سووریا ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ده‌خاته گفتوگۆ
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مارك ئیسپه‌ر، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی دۆخی سووریا و هێرشی توركیایان تاوتوێ كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "گفتوگۆی نێوان شویگۆ و ئیسپه‌ر له ده‌وری پرسه هه‌ره گرنگ و هاوبه‌شه‌كان له چوارچێوه‌ی دۆخ و گۆڕانكارییه‌كانی سووریا خولاونه‌ته‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو وه‌زیره‌كان ئاشكرا بكات.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان وه‌زیری به‌رگری رووسیا و هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی له كاتێكدایه، كه وێڕای راگه‌یاندنی سزاكانی واشنتن بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره، هێشتا توركیا له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له دژی هێزه كوردییه‌كان به‌رده‌وامه.
دوێنێش سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به خڵوسی ئاكار، هاوتا توركه‌كه‌یه‌وه كرد.
ئه‌مرۆش ڤالێری گراسیمۆڤ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی رووسیا دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مارك میلی و یه‌شار گوله‌ر، هاوتا تورك و ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكان له لایه‌ن رووسیا و ئه‌مه‌ریكاوه بخرێنه‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره رایگه‌یان، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوان گراسیمۆڤ و گوله‌ر گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی سووریا كراوه.
H.B
سه‌رچاوه نۆفوستی