ماکرۆن بە تووندی هێرش دەکاتە سەر چەند پۆلیسێکی ئیسرائیلی
K24 – ههولێر:
ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بە تووندی هێرشدەکاتە سەر چەند پۆلیسێکی ئیسرائیلی لە کاتی سەردانکردنی کلێسایەکی فەرەنسی لە ئۆرشەلیم.
کلێساکە لە لایەن حکوومەتی فەرەنساوە خاوەندارێتیی دەکرێت، کاتێک لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل ماکرۆن دەیەوێت سەردانی ئەو کلێسایە بکات، چەند پۆلیسێک دەیانەوێت لەگەڵی بچنە ژوورەوە.
ماکرۆن بەمە زۆر تووڕە دەبێت و بە پێشێلکردنی یاسا بەرامبەر بە حەرەمی کلێساکە دەیبێنێت.
ماکرۆن بە پۆلیسەکان دەڵێت: "هەمووان یاساکان دەزانن!".
دەشڵێت: "من هەرگیز حەزم بەوە نەبوو کە لەبەردەم من کردت، بڕۆ دەرەوە!".
"ئەو یاسانە سەدان ساڵە هەن و بۆ منیش ناگۆڕدرێن"، ماکرۆن بە تووڕەیەوە دەڵێت.
سەردانەکەی ماکرۆن بۆ ئیسرائیل بەهۆی 75هەمین ساڵیادی رزگارکردنی کەمپی زۆرەملێی ئاشویتزی جوولەکەکانە لە دەست نازییەکانی ئەڵمانیا.
Coup de colère de #Macron contre la police israélienne à Jérusalem. Dans les pas de Chirac en 1996 pic.twitter.com/DKP5ICThTK
— Ava Djamshidi (@AvaDjamshidi) January 22, 2020