مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رۆژی چوار شه‌ممه 2019/11/20 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، له رۆژانی داهاتوودا مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و داموده‌زگایانه دبه‌ش ده‌كرێت، كه تا ئێستا مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرا.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لە روونكردنەوەیەكدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوور رایگەیاند: "موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت".
H.B