خۆپیشاندەرێک لەبەردەم ئەفسەرێک لە برسا دەگری

"باوک و براکەی بەهۆی جەنگ لەدەستداوە"

K24- هه‌ولێر:

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، خۆپیشاندەرێک کە برایەک و باوکی بەهۆی جەنگ لەدەستداوە، دەچێتە لای بەرپرسێکی باڵای هێزە ئەمنییەکان و بە گریانەوە پێی دەڵێت "لە ماڵەکەم نان نییە بیخۆم".

گرتە ڤیدیۆکە لە پارێزگای دیوانییە تۆمارکراوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، یەکێک لەبەکاربەرانی تویتەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە، نووسیویەتی: "کاتێک عێراقییەک لە برسا دەگری لەبەردەمی، ئەفسەرەکە نازانێت پێچەوانەی ئەو فەرمانەی پێیکراوە بجوڵێتەوە یان تا ماوە بە بێدەنگی بمێنێتەوە".

ماوەی 10 رۆژە خۆپیشاندانەکان لە باشووری عێراق بەهۆی نەبوونی هەلی کار و کەمی خزمەتگوزاری بەردەوامە، لە چەند رۆژی رابردووشدا، بەهۆی زیاد بوونی توندوتیژییەکان، چەندین کەس بوونەتە قوربانی.

تاکو ئێستا ئامارە فەرمییەکان ئاشکرانەکراون، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان 24، لە ماوەی 10 رۆژی خۆپیشاندان،  زیاد لە 10 خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەی 250 خۆپیشاندەر و پۆلیسیش برینداربوون.

H.J