كار ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ی كێشه‌ی كۆتایهاتنی واده‌ی یاسایی سه‌رۆكی سێ ده‌سته‌

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ بزانێت گه‌لی كوردستان به‌ گشتی و بارزانییه‌كان به‌ تایبه‌تی رووبه‌ڕووی چ سته‌مێك بوونه‌ته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:          

ماوەی یاسایی سەرۆکانی سێ دەستە لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە.  سه‌رۆكی هه‌ریه‌ك له‌ سێ دەستەکەش بۆ چارەسەری کێشەکەیان داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان کردووە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.

ماوەی یاسايی سەرۆکانی هەر سێ دەستەی دەستپاکی و مافی مرۆڤ و دیوانی چاودێری دارایی تەواو بووە.

هەر سێ سەرۆکی دەستەكان  نوسراویان ئاراستەی کابینەی هەشت و خولی پێشووی پەرلەمان کردووە كه‌ کێشەی یاسایيان بۆ چارەسەر بکەن، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

سەرۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ زیا پترۆس سڵێوه‌، رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ داوامان له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان كردووه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گه‌شه‌پێدانی توركمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای كرد، له‌ هه‌وڵدان و چارەسەری کێشەی ئەو دەستانە ده‌كرێت.