به‌م نزیكانه زیانپێگه‌یشتووانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه عه‌ین ئه‌سه‌د
K24- هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای ئه‌نبار رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران‌دا زیانیان پێگه‌یشتووه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان له‌و بنكه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌نگی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وتنه‌خواره‌وه، زۆر به‌هێز بوو، كه ژماره‌یه‌كیان به‌ر ناوه‌وه‌ی بنكه‌كه كه‌وتن و به‌شێكی دیكه‌شیان له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ سه‌ربازێك نه‌كوژرا و برینداریش نه‌بوون، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان، ژماره‌یه‌كیان تووشی جووڵانی مێشك بوون... ئێمه ئاماده‌ین بۆ پارێزگاریكردن له بنكه‌كه له هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌رمان".
لای خۆشیه‌وه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌وبه‌شه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌كاری ده‌هێنێت، به‌شێكی زۆر ساده و ساكاره".
خه‌فاجی دووپاتیكرده‌وه، "هیچ هێزێكی جه‌نگاوه‌ری ئه‌مه‌ریكی له عێراق بوونی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه بریتییه له ژماره‌یه‌ك راوێژكار و پسپۆڕی بواری سه‌ربازی"، گوتیشی: "رووبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه له 60 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه پێكهاتووه و به‌شه ساده‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانان و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت".
له 8ی ئه‌م مانگه ئێران وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق ئه‌نجامدا.
له‌كاتێكیشدا سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كرده‌وه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به هێزه‌كانیان گه‌یشتبێت، به‌ڵام دواتر بیڵ ئۆربان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، له هێرشه‌كه‌دا 11 سه‌ربازیان بریندارببوون.
سه‌رچاوه: سومه‌ریه نیوز
H.B