روفاتی 3 پێشمه‌رگه دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/9/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له لیوای 56ـی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه: "له قه‌زای حه‌ویجه‌ی رۆژئاوای كه‌ركووك روفاتی 4 كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه و سێ له‌وانه پێشمه‌رگه‌ن و ناسنامه‌كانیان ئاشكرایه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پێشمه‌رگانه سه‌ر به فه‌وجی چواری لیوای نۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، مانگی 9ـی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش 8 پێشمه‌رگه‌یان له قه‌زای داقووق به دیل گرت كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌فسه‌ر بووه و ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌شی روفاته‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه له هه‌مان فه‌وج و لیوان".
ناسنامه‌ی دووانیان ناسراوه‌ته‌وه‌و یه‌كێكیان ناوی نه‌قیب زیاد حه‌وێز ره‌شید، دانیشتووی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به شاری هه‌ولێره و ئه‌وی دیكه‌شیان پێشمه‌رگه‌یه‌كه به‌ناوی ره‌جه‌ب حه‌سه‌ن شاهین هه‌ركی" وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گوتوویه‌تی.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری یه‌كێك له پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان له كه‌ركووكه‌وه به كوردستان 24 راگه‌یاند: "رووفاتی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه له‌ناو هه‌یكه‌لی خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراو دۆزراونه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانن دوای پشكنین هه‌ر خێزانێك ئێسك و پرووسكی شه‌هیده‌كه‌یان وه‌ربگرنه‌وه، چونكه هه‌موویان پێكه‌وه ھێناوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركووك".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌یه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی پێشمه‌رگه دیله‌كانی دیكه‌ی شه‌ری داعش كه تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منی و شایه‌تحاڵه‌كان رایانگه‌یاند: "رێكخراوی داعش دوو گه‌نجی كوردیان رفاندووه كه یه‌كێكیان فه‌رمانبه‌ر بووه‌و له كه‌رتی ته‌ندرووستی كاری ده‌كرد و له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به قه‌زای داقووق له باشووری پارێزگای كه‌ركووك داده‌نیشت".
به‌گوێره‌ی زانیاریی شایه‌تحاڵه‌كان، ده‌وروبه‌ری كاتژمیر 9:20 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، گرووپێك چه‌كداری داعش كه جلوبه‌رگی ره‌شیان پۆشیبوو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی ته‌ندرووستی گوندی حه‌فته‌غار و ئه‌و دوو گه‌نجه‌یان رفاندووه".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن: "یه‌كێك له‌و گه‌نجانه ناوی سه‌باح تاهیر عه‌بدولغه‌فووره و له دایكبووی ساڵی 1987 و له گوندی دارا داده‌نیشت و شۆفێری ئه‌مبۆڵانس بووه. ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی شێروان مه‌حموود محه‌مه‌ده و له دایكبووی 1994 بووه".
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "چه‌كدارانی داعش ئه‌و دوو گه‌نجه‌یان بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووه".