چیرۆكی كچێك كە لەكاتی وێنەگرتنی تەقینەوەكەی قامشلۆ شەھید بوو
K24 - قامشلۆ
له ته‌قینه‌وه‌كانی قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، یه‌كێك له قوربانییه‌كان كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵە بوو لەگەڵ ھاوڕێیەكەی، ئەو خولیای كاری رۆژنامه‌نووسی بووه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ته‌قینه‌وه ده‌گاته شوێنی رووداوه‌كه بۆ تۆماركردنی وێنه‌ی دۆكیۆمێنتاری له رووداوه‌كه، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م خۆیی و كچه هاوڕێكه‌ی شه‌هید ده‌كات.
سۆزان عەبدولقادر، یەكێك بوو لە شەھیدەكانی تەقینەوەكەی رۆژی دووشەمەی رابردوو 11/11/2019، ئەو چوار مانگ بوو كامێرایەكی كڕیبوو، بۆ ئەوەی رووداو و دیمەنەكانی رۆژئاوای كوردستانی پێ تۆمار بكات، ویستی وێنەی تەقینەوەكە بگرێت، بەڵام تەقینەوەی دووەم رێگەی نەدا وێنەكان بگرێت و ئەویش شەھید بوو.
ھ.م