گەنجێكی دیکە لە رووباری خه‌لانی خه‌لیفان خنکا
K24 - سۆران:
گه‌نجێك به‌ناوی "محه‌مه‌د جه‌وهه‌ر مه‌قسود" له رووباری خه‌لان بیاوی سه‌ر به شاره‌دێی خه‌لیفان، خنكا.
عەمیدی مافپەروەر، عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە کوردستان 24ی راگەیاند، کاتژمێر 4ی ئێوارە ئاگادارکراینەوە بە خنکانی گه‌نجێك له رووباری خه‌لان بیاوی خه‌لیفان.
عه‌مد عیماد رێكانی رایشگه‌یاند، گه‌نجه‌كه ناوی "محه‌مه‌د جه‌وهه‌ر مه‌قسود" تەمەن 20 ساڵانه و گووتیشی: "گه‌نجه خنکاوه‌كه خەڵکی گوندی سرێشمەیە و بەمەستی مەلەکردن چووه‌ته ئه‌وێ و له‌وێش خنکاوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به دوای ته‌رمی گه‌نجه‌كه له نێو رووبادا.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش له ماوه‌ی 40 رۆژی رابردوو، 10 كه‌س له سنووره‌كه‌دا خنكاون، كه هه‌ندێكیان گه‌شتیار و ژماره‌یه‌كیشیان خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوونه.
ئ. م