هۆشداری له خراپی دۆخی عێراق دهدرێت
K24- ههولێر:
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە عێراق لە دۆخێکدایە، سەرھەڵدانی شەری ناوخۆ ئەگەرێکی نزیكە، بەڵام کورد نابێتە بەشێك لە ناکۆکیەکان و پێشتر خۆی بۆ ھەموو ئەگەرێك ئامادە کردووە.
لهكاتێكدا لهماوهی كمتر له ھەفتەیهك، بەھۆی خۆپیشاندان و گرژیەکان نزیکەی ١٠ کەس لە عێراق کوژراون، کە دوانیان سەر بە ھێزە ئەمنیەکان بوون، جگە لە بریندار بوونی دەیان کەسی دیکە، دۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێك، مەترسی سەرھەڵدانی شەری ناوخۆی لێدەکرێت، ناسیح غەفور، چاودێری سیاسیش لهو باوهڕهدایه، کورد خۆی بۆ ھەموو ئەگەرێك ئامادەكردووه،بهشێوهیهك كه نە لە ناوخۆ نە لە دەرەوە، نابێتە لایەنگری ھیچ لایەنێك.
ھەوڵی سەرکردایەتی سیاسی کورد بۆ ئەوەیە، عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی، نەکرێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێ و ناکۆکیەکان، بۆیە کورد بۆ ھەموو ئەگەرێك ئامادەیە، وەك خۆشیان دەڵێن: ھەرێمی کوردستان بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان و چارەسەرکردنی دۆخەکەیە، جگە لەمە کورد رازی نییە، تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان بکرێت.
H.B