سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان كرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگا ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22ی ئه‌یلوولی 2019، رایگه‌یاند سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه بۆردومان كرا.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كه نه‌ناسرا و بووه شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه، بنكه‌ی سه‌ربازی فڕۆكه‌خانه‌ی "مو‌ره‌سه‌نات"ی له ئه‌نبار بۆردومان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌شاندنی ئه‌و گورزه یه‌ك رۆژ دوای كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی "إرادة النصر" دێت، كه حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری تێدا كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشكرده‌وه، سه‌ربازگه‌كه، له‌لایه‌ن لیوای 13ی حه‌شدی شه‌عبی، ناسراو به "لیوای ته‌فوف" سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه، قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای ئه‌نبار رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو، بنكه‌ی سه‌ربازی فڕۆكه‌خانه‌ی "مو‌ره‌سه‌نات" له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه بۆردومان كراوه.
فڕۆكه‌خانه‌ی موڕه‌سه‌نات له رۆژئاوای شاری روتبه‌یه و به دووری 310 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته رۆژئاوای رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار.
ئ. م