سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی دووشه‌ممه 12ـی8ـی2019 له سه‌ڵاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازیی له نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی، له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا.
هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
ئ. م