لیرەی توركی دابەزی

جموجۆڵی سەربازیی كاریگەری ھەیە

K24 - ھەولێر

بەهۆی جموجۆڵی سەربازیی توركیا لە سنوورییەكانی سووریا و رۆژئاوای كوردستان، لیرە تورکی دادەبەزێت.

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لیرەی تورکی بۆ ئاستی 5.84 بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دادەبەزی، بەوەش کەمترین ئاستی مانگی رابردووی تۆماردەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە بە هۆی توویتەکانی دۆناڵد ترەمپ لیرەی تورکی ناجێگیرییەکی پیوە دیارە و هەڵکشان و داکشانی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت.