وه‌زیری نه‌وتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌ولێر گه‌یشتووينه‌ته لێكتێگه‌یشتنی باش
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای ده‌كات له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ هه‌نارده ده‌كات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنیان له بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زارو بیست.
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌هد، دووپاتیی كرده‌وه كه ساڵی 2019، هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه نه‌وتێكی راده‌ستی حكوومه‌تی فیدڕالی نه‌كردووه، به‌ڵام بۆ ساڵی داهاتوو بڕیاره هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بودجه‌ی ساڵی 2020ى عێراق ده‌بێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق دووپاتیشی كرده‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن له باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و ئاشكراشی كرد، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو شاندێكی حكوومتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و گفتوگۆ له باره‌ی بودجه‌وه ده‌كرێت.
سامر غه‌زبان جه‌ختیشی كرده‌وه هه‌ردوو حكوومه‌ت ئه‌رك و پابه‌ندییان له‌سه‌ر شانه و ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ن و له باره‌ی بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زارو بیسته‌وه سازش له هه‌ڵوێسته‌كانمان ناكه‌ین و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش له بودجه‌ی 2020 به 56 دۆلار خه‌مڵێندراوه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش پرسی نه‌وت و گاز و ناوچه كوردستانییه‌كان، رێكبكه‌وێت، كه‌ئامانجی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.