نوێترین فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی چین ئه‌مه‌ریكا هه‌راسان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی چین ده‌دات، كه به فراوانبوونی هه‌ژموونه‌كه‌ی له پیشه‌سازی زیره‌كدا له جیهان پێش ركابه‌ركه‌ی بكه‌وێت كه ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكایه، له‌وانه‌ش هه‌وڵه‌كانی بۆ ناردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به گوته‌ی خۆی ده‌توانێت "گورزی كوشنده و وێرانكار بوه‌شێنێت".
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی چین وه‌ك پۆلی هه‌نگ به شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ ده‌فڕن و كاتێكیش ده‌گه‌نه ئامانجه‌كه‌یان، له رێگه‌ی چه‌كه هه‌مه‌جۆره‌كانی هه‌مووی له‌ناو ده‌بات و هیچ كه‌سێك به زیندوویی ده‌رناچێت.
توبی واڵش، مامۆستای پیشه‌سازی زیره‌ك له زانكۆی ساوس ویڵز له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "كاتێك رووبه‌ڕووی ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌بیته‌وه مه‌حاڵه بتوانی به‌رگری له‌خۆت بكه‌یت".
ئیسپه‌ر له كۆنگره‌ی پیشه‌سازی زیره‌كی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له واشنتن دووپاتیكرده‌وه، "په‌كین به ئاشكرا رایگه‌یاندووه، ئه‌و به‌نیازه تا ساڵی 2030 له‌م بواره‌دا ببێته دیارترین داهێنه‌ری جیهانی".
وه‌ك پێگه‌ی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "پێویسته ئێمه به‌ر له‌وان خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌وێ" و دووپاتیكرده‌وه، له نێوان چین و رووسیا، ئه‌مه‌ریكا پێشینه‌ی ئه‌و جۆره ته‌كنه‌لۆژیایه به به‌چین ده‌دات.
ئیسپه‌ر گوتی: "له‌كاتێكدا ئێمه خه‌ریكی قسه‌كردنین، چین به شێوه‌یه‌كی كرداری فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی پێشكه‌وتوو ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، هاوكات ئاماده‌كاریش بۆ ناردنی نوێترین جۆری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیشه‌وه‌رانی چه‌كی چینی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیان له رێگه‌ی ریكلامكردنه‌وه ده‌فرۆشن كه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خودكۆنترۆڵی ته‌واوی هه‌یه، له‌وانه‌ش توانانی كوشنده‌ی به ئامانجكردن به شێوه‌یه‌كی ورد و درووست".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "چین ته‌نیا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه نادات له رووی ته‌كنه‌لۆژیاوه پێش ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت جه‌نگه‌كه له بواره جیاوازه‌كان ده‌ستپێبكات، له‌وانه‌ش له فه‌زای ده‌ره‌وه و فه‌زای ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵكو چین ده‌یه‌وێت ته‌كنه‌لۆژیای نوێش بڵاوبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی پێ سه‌ركوت بكات".
ئه‌و فڕۆكانه‌ی چین ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ZIYAN UAV"ـه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێن و گوللـه هاوه‌ن و بۆمبی ده‌ستی و ره‌شاشه هه‌ڵده‌گرێت و ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه پۆل پێكبهێنن و هێرشی هه‌ماهه‌نگكار ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌ك له پێگه‌ی كه‌ناڵی حوڕه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی پێدراوه، ئه‌و فڕۆكانه له رێگه‌ی پیشه‌سازی زیره‌كه‌وه ده‌توانن له شێوه‌ی پۆلی هه‌نگ كۆببنه‌وه و ژماره‌یان بگاته 10 فڕۆكه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌نیا پێویستییان به پێدانی مۆڵه‌ت هه‌یه، له‌كاتی فڕینیشدا ده‌توانن خۆیان له به‌ریه‌ككه‌وتن بپارێزن و تا ده‌گه‌نه شوێنی ئامانجه‌كه و به ته‌واوی ده‌یپێكن، به‌بێ هیچ ده‌ستوه‌ردانێك مرۆڤ. پۆلی فڕۆكه‌كان ئه‌ركه جه‌نگییه‌كان له نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن و دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌یان، ده‌گه‌ڕێنه‌ووه و له‌و شوێنه ده‌نیشنه‌وه كه لێیه‌وه هه‌ڵفڕیون.
نوێترین جۆری ئه‌و فڕۆكانه‌ش بریتییه له "Blowfish A3" و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 2 مه‌تر و پانییه‌كه‌شی نیو مه‌تره، ده‌توانێت جۆره‌ها ره‌شاشه هه‌ڵگرێت و به‌وه جیاده‌كرێته‌وه، كه به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه و له‌كاتی فڕین‌دا ده‌توانێت له چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه كاری خۆی بكات.
H.B