زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوژرانی به‌غدادی
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش رایگه‌یاند:"8 هێلیكۆپته‌ر شه‌وی رابردوو كاتژمێر 12:30 خوله‌ك له باكووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب سووڕاونه‌ته‌وه و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ریش یاوه‌ریان بووه كاتێك چوونه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌كه‌ی به‌غدادی بۆ ئه‌وه‌ی به زیندووێتی ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و نه‌یهێشتووه ده‌ستگیر بكرێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری، هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ماڵێكی نزیك ناوچه‌ی رۆژئاوای گوندی باریشا له ئیدلب رووبه‌ڕووی شه‌ڕ بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه كه‌م بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بوونی ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه به‌ڵگه‌ن كه هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوونه‌ته ناوچه‌كه و ویستوویانه سه‌ركرده‌یه‌ك له‌و ماڵه‌دا ده‌ستگیر بكه‌ن كه ماڵی سه‌ركرده‌یه‌كی توندڕه‌و بووه و پێیانوابووه به‌غدای له‌وێیه".
روانگه‌ی سووری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا 9 كه‌س كوژراون، سه‌ركرده‌یه‌ك و ژنه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك منداڵ به‌ركه‌وتوون.
جه‌نه‌راڵێكی خانه‌نشینكراوی ئه‌مه‌ریكیش به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی گوتووه: "له مێژه زانیاری هه‌یه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كاتێك ده‌خه‌وێت، پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو ده‌به‌ستێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند زانیارییه‌كی وردی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش به گۆڤاری نیووزوێك راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت: "به‌غدادی و دوو ژنی كوژراون".
به‌رپرسێكی باڵای پێنتاگۆن كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت به گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گوتووه: "ماوه‌یه‌كی كورت ته‌قه‌كراوه له هه‌ر دوو لاوه، ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌دا بووه كه هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی چوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی به‌غدادی تێدا بووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به‌غدادی به پشتێنی بۆمبڕێژكراو خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌شدا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌و شوێنه‌دا بوون".
سه‌رچاوه‌كه‌ی پێنتاگۆن ده‌ڵێت: "منداڵه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام دووان له ژنه‌كانیشی خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه".
هەروەها بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، چەند بەرپرسێکی هەواڵگیریی عێراقی ئاشکرایان کردووە، بەغدادی لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەکەی ویستوویانە خێزان و منداڵەکانی بەغدادی لە ئیدلیبەوە بەرەو تورکیا بگوازنەوە، لەو کاتەدا ئاشکرا بوون و کراونەتە ئامانج.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی پێنتاگۆن، تیمی دێلتا سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌و ئۆپراسیۆنه هه‌ستاون و شوێنه‌كه‌ی به‌غدادیش له‌ژێر چاودێریدا بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌و ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بۆ كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش، كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدادی نزیك بوونه‌ته‌وه، پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه گوتوویه‌تی: "دڵنیابوونی ته‌واوه‌تی له كوژرانی به‌غدادی پاش ئه‌وه ده‌بێت كه ده‌ره‌نجامی شیكاریی DNA ده‌رده‌چێت".
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ریبه‌ری داعش به‌هۆی بۆمببارانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراوه.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، راگه‌یاندراوێكی گرنگی ده‌بێت و په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نووسی، شتێكی گه‌وره روویداوه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌یه‌وه باسنه‌كردووه.
ئەبوبەکر بەغدادی
ناوی ته‌وای ئیبراهیم عەواد محەمەد ئیبراهیم عەلی محەمەد بەدری
28/6/1971 لە سامەڕا دایکبووە
لە 2003 بۆ 2006 سەربە سوپای ئەهلی سوننە و جەماعە بووە
2006 بۆ 2013 ئه‌میری دەوڵەتی ئیسلامی عێراق بووه
له 4/11/2011 به‌غدادی وه‌ك تیرۆریستێكی جیهانی ناسێنرا.
2011 ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ زانیاری لەسەر بەغدادی یان كوشتنی تەرخانکرد
لە 2016 خەڵاتەکە بۆ 25 ملیۆن دۆلار زیادکرا
2012 بۆ ماوەی دوو مانگ دەستگیرکراوە، بەڵام نەناسراوەتەوە و ئازادکراوە
له نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و به‌ره‌ی نوسره و ئه‌هلی شام له سووریا یه‌كگرتنی راگه‌یاند و رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام راگه‌یاند.
2014 تا کوژرانی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بووە
پێشتر فه‌رمانده‌ی رێكخراوی قاعیده بوو له عێراق و نازنوی ئه‌میری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق"ـی هه‌بووه.
له 29/7/2014 داعش خه‌لافه‌تی راگه‌یاند و به‌غدادی وه‌ك خه‌لیفه ناساند.
ناوی خرایه لیستی ترسناكترین سه‌ركرده‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی جیهان.
له 11/10/2015 له ناوچه‌ی كه‌رابله هێزی ئاسمانی عێراق شوێنه‌كه‌ی بۆمبباران كرد و باسی كوژرانی ده‌كرا.
به‌ڵام له 27/11/2015 تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه.
چه‌ندین جار هه‌واڵی كوژران و برینداربوونی بڵاوكرایه‌وه.
چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی له ساڵانی رابردوودا هه‌زاره‌ها تاوانی كوشتن و كۆمه‌ڵكوژی و كرده‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مڕۆ 27/10/2019 كوژرانی به‌غدادی و دوو هاوژینی له باكووری رۆژئاوای سووریا راگه‌یێنرا به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی هه‌واڵه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.