كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك باران لە ھەندێك ناوچەی جیاواز، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 11 و سلێمانی و دھۆك 8 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت. لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.