بارسێلۆنا داشكاندنی بۆ نرخی كۆتینهۆ كرد
یانه‌ی بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی فلیپی كۆتینیۆی بڕازیلی ئاشكرا ده‌كات و داشكاندن بۆ نرخه‌كه‌ی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه بارسێلۆنا بڕیاریداوه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه ده‌ستبه‌رداری كۆتینۆ ببێت، به‌ڵام به كه‌متر له 100 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه نابێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه چێڵسی گرنگی به‌و یاریزانه ده‌دات له ئه‌گه‌ری كه‌مكرانه‌وه‌ی سزای سڕكرانی له بازاڕی گواستنه‌وه‌كان و ئاماده‌یه هه‌فتانه 240 هه‌زار پاوه‌ند بداته كۆتینیۆ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئێدین هازارد بگرێته‌وه كه ئه‌م یاریزانه به‌لجیكیه نزیكه له په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید.
كۆتینیۆ له یه‌نایه‌ری 2018 به‌رامبه‌ر 160 ملیۆن یۆرۆ له لیڤه‌رپووله‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بلاوگرانا بسه‌لمێنێت.