داعش لە گوڵاڵە و خانەقین ھێرشی كردە سەر ھێزەكانی عێراق

كوژراو و بریندار ھەن

K24 - گەرمیان

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سنووری گەرمیان ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی عێراق. بەگوێرەی زانیارییەكان چەند چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراون ژمارەیەكی دیكەش بریندارن.

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سنووری قەزای خانەقین و ناحیەی گوڵاڵە ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی عێراق".

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "چەكدارانی داعش لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە (جەلەولا) ھێرشیان كردووەتە سەر گوندی ئیسلاح، شەڕ لەنێوان ھێزەكانی عێراقی و چەكدارانی داعش دروستبووە".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "لەلایەكی دیكە چەكدارانی داعش لە ناوچەی نەفتخانە لە باشووری خانەقین داعش ھێرشی كردووەتە سەر ھێزەكانی لیوای 20ی حەشدی شەعبی، ھاوكات لە ناوچەی ئیمام وەیس كە دەكەوێتە نێوان خانەقین و دیالە داعش پەلاماری ھێزەكانی حەشدی داوە".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری كوردستان24 كەوتووە: "لە ناوچەی نەفتخان 4 چەكداری حەشدی شەعبی بەناوەكانی مشتاق مەنسور، حەبیب جابر، محەمەد سەباح، سەعد غەزالی كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش بریندارن".

ھ.م