تره‌مپ: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ بكه‌ین بەشێوەیەك وێرانکەر دەبێت کە هه‌رگیز شتی وا رووینەدابێت
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، نامەوێت لەگەڵ ئێران شەر بکەم, بەڵام ئەگەر بگاتە ئاستی شەر و رووبەرووبوونەوە بەشێوەیەك کاولکار و وێرانکەر دەبێت, کە پێشتر هه‌رگیز شتی وا رووینەدابێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەنالی "ئێن بی سی" رەتیکردەوە لە رێگەی عووممانەوە پەیامی شەڕی بۆ ئێرانیەکان ناردبێت و دەڵێ: من چاوم لەوە نیە ھێرشی سەربازی بکەمە سەر ئێران، رێگەش نادەم ئەو وڵاتە دەستی بگاتە ئەتۆم. ترەمپ دەڵێ: پێموایە ئێران دەیەوێت گفتوگۆ و رێککەوتن بکات، رێککەوتنی منیش لەبارەی ئەتۆمە، چونکە من ھیچکات رێگە نادەم ببنە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكیی راگه‌یاند, ئه‌و رووداوه‌ی كه به هۆیه‌وه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له لێواری ته‌قینه‌وه نزیك بوونه‌وه و پێشبینی ده‌كرا، رۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ریكا گورزێكی سه‌ربازی له ئێران بوه‌شێنێت، به‌ڵام له دوا ساته‌كانی به‌ر له ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه.
H.B