بارەگای رادیۆی دەنگی كوردستانی عێراق له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی دەكرێتە شوێنەوار
K24- باڵه‌كایه‌تی:
كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خۆبه‌خش له‌ژێرناوی ڕێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلول له‌قه‌زای چۆمان خۆبه‌خشانه ده‌ستیان كردووه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی شۆرشی ئه‌یلول، یه‌كێك له‌كاره‌كانیان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وتی سه‌ردێمانه كه له‌ساڵی 1965 تا ساڵی 1966 باره‌گای ئێستگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عێراق بووه.
54ساڵ پێش ئێستا حەمەد مەنگووڕ کارمەندێکی بچووك و خۆبەخشی رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق بووە، ئێستا چۆتە تەمەن و باسی بیرەوەریەکانی ئەو سه‌رده‌مه ده‌كات و رۆڵی رادیۆی ده‌نگی كوردستان بۆ ئه‌و سه‌رده‌می شۆڕش به گرنگ ده‌گێڕێته‌وه، كه چۆن له كاتی شه‌ڕدا ئه‌و رادیۆیه جۆش و خرۆشی به پێشمه‌رگه داوه.
له 11ی ئه‌یلولی سالی 1961 به‌رابه‌رایه‌مسته‌فا بارزانی شۆرشی ئه‌یلول هه‌لگیرساو له‌سه‌ر بڕیار‌و راسپارده‌ی رابه‌ری شۆرش ده‌ڤه‌ری باله‌كایه‌تی كرایه پایته‌ختی ئه‌و شۆرشه، بۆیه ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆته یاده‌وه‌ری و شوێنه‌واری شۆرشی ئه‌یلول و تائێستاش باره‌گاكانی ئه‌وسای مسته‌فا بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی و نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش و مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری و چه‌ندین شوینه‌واری دیكه‌ی شۆرش ماونه‌ته‌وه.
H.B