لەبارەی داخستنی فەرمانگەكانی باری شارستانی روونكردنەوە دەدرێت

ئەو گۆڕانكارییە لە بەغدا باسكراوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا روونكردنەوە لەسەر دەنگۆی داخرانی فەرمانگەكانی باری شارستانی دەدات.

لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "لە بەرواری 17/1/2019 لە دوای کۆنگرەی رۆژنامەوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان کە ئاماژە دراوە بە نەمان و داخستنی فەرمانگەکانی باری شارستانی مەبەست لە داخستن و نەمانی فەرمانگەکانی ناوبراو بەپێی ئەو پلان و پڕۆژەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی بەغدا باسکراوە گۆڕینی ناوی فەرمانگەکانی باری شارستانییە بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی واتە ئەو فەرمانگانەی کە تاکو ئێستا نە کراوەتە بە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی دەبێت بکرێت بە کارتی نیشتمانی لە سەرجەم قەزاوناحیەکان".

روونكراوەتەوە: "ئەمەش لە ئێستادا پێویستی بە بودجەی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانگەکان بکرێن بە کارتی نیشتمانییەوە ئێستا کار بە رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی دەکرێت، تاکو سەرجەم فەرمانگەکانی باری شارستانی دەبێت بە کارتی نیشتمانی".